"كریستیانۆ توڕه‌یه ته‌نانه‌ت نوێنه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌شی ده‌نگیان پێ نه‌داوه"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌وه ناسراوه كه یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژووی تۆپی پێ، به‌ڵام به خراپترین وه‌رز له كاروانی وه‌رزشی خۆی تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ تێن هاگی راهێنه‌ری مان یونایتد تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له نێو به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر پله‌ی بیسته‌می به‌ده‌ستهێنا، له كاتێكدا پێشتر پێنج جار ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بردووه‌ته‌وه، كه‌چی بۆ ئه‌مساڵ ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگیشی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا نووسیویه‌تی: كریستیانۆ تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی مان یونایتد، به‌ڵام رۆناڵدۆ به‌رده‌وامه‌وه و ده‌یه‌وێت هێشتا بیسه‌لمێنێت كه توانای به‌خشینی زیاتر و گۆڵتۆماركردنی ماوه و ده‌یه‌وێت به ده‌روونێكی باش و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز خۆی بۆ مانگی داهاتوو ئاماده بكات و له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی گه‌شت بۆ قه‌ته‌ر بكات بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2022، ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره كۆتایی به ژیانی تۆپی پێی بهێنێت.
رۆژنامه‌ی لكییپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه دۆخی كریستیانۆ له ئێستادا باش نییه، ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگی نوێنه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌شی بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر به‌ده‌ستنه‌هێناوه، له كاتێكدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌نگی داوه، ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ی مان یونایتدی توڕه كردووه.
بۆ یه‌كه‌مجار بوو خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره‌كانی وه‌رز به‌خشرا نه‌ك ساڵ، ئه‌مجاره‌شیان خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌نگی كاپتن و راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كان یه‌كلایی كردایه‌وه، رۆناڵدۆ ناوی چووه پاڵ ئه‌و 6 یاریزانه به‌ربژێرانه‌ی كه بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگیشیان به‌ده‌ستنه‌هێنا.
1ـ جواو كانسیلۆ (پورتوگال ـ مانچێسته‌ر سیتی)
2ـ ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگێر (ئه‌ڵمانیا ـ ریال مه‌درید)
3ـ كریستۆفه‌ر نكونكو (فه‌ره‌نسا ـ لایپزیگ)
4ـ جۆشوا كیمیچ (ئه‌ڵمانیا ـ بایرن میونشن)
5ـ مایك مینان (فه‌ره‌نسا ـ ئه‌یسی میلان)
6ـ داروین نونێز (ئۆروگوای ـ لیڤه‌رپوول)