بەهۆی قەیرانی وزە هۆشداری لە پەککەوتنی کەرتی پیشەسازی ئەڵمانیا دەدرێت

K24 - هه‌ولێر:

یەکێتی ژوورەکانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا هۆشداری لە پەککەوتنی بەرهەمی کۆمپانیا و کارگەکانی وڵاتەکەی دەدات، هۆکارەکەشی بۆ قەیرانی وزە دەگەڕێنتەوە.

سەرۆکی یەکێتییەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، لەسەر ئاستی سەرجەم کەرتەکاندا، رۆژانە لە کۆمپانیاکانەوە پەیوەندییان پێوەدەکرێت و داوای هاوکاری دەکەن، کە بەهۆی گرانی نرخی وزەوە ناتوانن بۆ ساڵی داهاتوو وزەی پیویست بکڕن.

ئەو بەرپرسەش دەڵێت، ئەگەر حکومەتی ئەڵمانیا چارەسەری گونجاو نەدۆزێتەوە، ئەوا بەشێک لە ئابووری وڵاتەکە پەکی دەکەوێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئۆلاف شۆلتس راوێژکاری ئەڵمانیا پەیمانیدابوو، حکومەتەکەی پاڵپشتی تەواو بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان دابین دەکات، تاوەکو دەرهاویشتەکانی گرانبوونی نرخی وزە لەسەریان ئاسان بکات.

Fly Erbil Advertisment