زۆنگاوه‌كانی عێراق ده‌بووژێنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و هاتنی ئاوی لافاو له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه هیوایه‌ك بۆ بووژانه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، عه‌لاء ساعدی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له پارێزگای میسان رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی رابردوو له ناوچه‌كه، رێژی ئاوی ئه‌و لافاوه‌ی ده‌ڕژێته سنووری پارێزگاكه‌یان له یه‌ك چركه‌دا گه‌یشتووه‌ته 225 مه‌تر سێجا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای واست رایگه‌یاند، رێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له وڵاتی ئێرانه‌وه ده‌ڕژێته سنووری پارێزگاكه‌یان، له یه‌ك چركه‌دا 400 مه‌تر سێجایه، و ئومێدی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و زۆنگاوانه‌ی به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له باشووری عێراق وشكبوون، دووباره ببووژێنه‌وه.
ئیداره‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی باشووری عێراق پێشبینی ئه‌وه‌شیان كردووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕی ئه‌و ئاوه زیاتر بێت، كه له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه ده‌ڕژێته سنووری عێراق و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویش ئاماده‌باشی خۆیان راگه‌یاندووه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا، له‌میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تی كوردستان24 له‌گه‌ڵ جۆرج گیگاوری، به‌رپرسی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق رایگه‌یاند، زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س ته‌نها له 3 پارێزگای باشووری عێراقدا تۆماركراون كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ناوچه‌كانیان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی (زه ناشیۆناڵ و ریلیف وێب)ـی هه‌واڵی كه له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانه‌وه نزیكه‌ی 75%ی زۆنگاوه‌كانی عێراق وشكبوونه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و راپۆرته، نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی نه‌مانی سه‌رچاوه‌ی ژیانیانه‌وه كه ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵه، به‌ره‌و شاره‌كان كۆچیان كردووه.
رۆژی سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن له وتارێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه ئێمه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌داین.