پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك ویستوویه‌تی بڕێك پاره‌ی ساخته‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌ولێر ساخ بكاته‌وه‌

به‌شیك له‌ پاره‌ ساخته‌كه‌
به‌شیك له‌ پاره‌ ساخته‌كه‌

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە بڕێکی زۆر پارەی ساختەکردووە و ویستویەتی لە بازاڕەکانی هەولێر ساغی بکاتەوە.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە رەگەز عەرەبی سووریە و بڕی 9 هەزار و 800 دۆلار و ملیۆنێک و 850 هەزار دیناری ساختە کردووە و لە خوارووی عێراق هێناویەتە هەولێر و لەکاتی مامەڵەکردن دەستگیرکراوە. 

Fly Erbil Advertisment