عێراق و فه‌ره‌نسا رێككه‌وتنێكی ستراتیژی واژوو ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له پاریس رێككه‌وتنێكی ستراتیژی واژووده‌كه‌ن كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته پاریس و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له تویتێكدا، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا رێككه‌وتنێكی ستراتیژییان واژووكردووه كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ زیاتر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له هه‌موو بواره‌كان.
هه‌روه‌ها سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌پێناو هاوبه‌شیی راسته‌قینه كه چاكسازی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ عێراق مسۆگه‌ربكات، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی وه‌زاری په‌سه‌ندكراوی حكومه‌تدا هاتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق گه‌یشته فه‌ره‌نسا، كه سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ فه‌ره‌نسا ماوه‌ی رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
پێشتریش به فه‌رمی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی سوودانی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پاریس بكات و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق، هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر بكه‌ن و فه‌ره‌نساش ده‌یه‌وێت كار بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق بكات و هاوكاری حكومه‌تی عێراق بكات له شه‌ڕی دژ به گه‌نده‌ڵی و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه خاپووركراون.
یه‌كه‌م دیداری نێوان ماكرۆن و سوودانی، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا كه رۆژی سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م-دیسێمبه‌ری 2022) له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن به‌ڕێوه‌چوو.