گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

بەنزینخانەیەک لە سلێمانی
بەنزینخانەیەک لە سلێمانی

K24 - سلێمانی:

گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر چوار نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 گوتی: دابەزینەکە بەمجۆرە دەبێت، بەنزینی موحەسەن 25 دینار دادەبەزێت و بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە سلێمانی بە 1200 دینارە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1020 دینارە، ئەمڕۆش لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە نرخەکان بەمجۆرەی لێدێت، لیترێك بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1175 دینار و نۆڕماڵیش دەبێتە 975 دینار

Fly Erbil Advertisment