یەکێتی ئەوروپا كۆنفرانسێك بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا و تورکیا رێكدهخات

K24 - ههولێر:
لە سەرەتای مانگی داهاتوو، یەکێتی ئەوروپا كۆنفرانسێك بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا و تورکیا رێكدهخات.
بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، یەکێتی ئەوروپا هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا کۆبکاتەوە.
کۆنفرانسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا دەبێت، وڵاتانی دراوسێی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوە داراییەکان دەتوانن بەشداری بکەن.
لهلایهكی دیكهوهش رێکخراوە خێرخوازییەکانی بەریتانیا پتر لە 350 هەزار پاوەند وەک هاوکاری مرۆیی رەوانەی تورکیا دەکەن.
رێکخراوی پێداویستییەکان بۆ کاری چاکە، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای نێودەوڵەتی سەرچاوە مرۆییەکان و رێکخراوی مێگەن دەیڤد ئادۆم، بە بڕی زیاتر لە 350 هەزار پاوەند هاوکاری خێرای مرۆیی، کە پێکهاتووە لە جلوبەرگی زستانە، بەتانی و نزیکەی یەک تۆن شیری وشکیان رەوانەی تورکیا کرد.
رۆزالیند بلوستۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی پێداوستییەکان بۆ کاری چاکە سەرسامی خۆی بە بەدەنگەوەهاتنی کۆمپانیا و رێکخراوە بەریتانییەکان دەربڕی و رایگەیاند، بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سووریا و تورکیا دڵتەزێنە و کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروستکردووە.