ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی زێده‌ڕۆیی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكی گشتی و گه‌نده‌ڵی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرایه‌ریی 2023)، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، 10 كه‌س به تۆمه‌تی زێده‌ڕۆیی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكی گشتی و گه‌نده‌ڵی له پارێزگای زیقار ده‌ستگیر كراون.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تیمه‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پارێزگای زیقار توانیویانه 7 فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ناسریه ده‌ستگیر بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی روون بووه‌ته‌وه بڕی 39 هه‌زار لیتر گازی دابینكراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌می كردووه و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌ستگیر كراون لێی به‌رپرسیار بوونه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقیدا هاتووه: تیمه‌كانیان توانیویانه دوو فه‌رمانبه‌ری تر له سندووقی نیشته‌جێكردن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای زیقار ده‌ستگیر بكه‌ن كه تۆمه‌تبار بوونه به وه‌رگرتنی به‌رتیل له یه‌كێك له هاووڵاتییانی شاره‌كه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه له به‌شێكی دیكه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه تیمه‌كانیان تۆمه‌تبارێكی تریان له شاره‌كه ده‌ستگیر كردووه كه تۆمه‌تبار بووه به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر موڵكێكی گشتی كه به ناوی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و تۆمه‌تباره‌كه وه‌ك گه‌راجی راگرتنی ئۆتۆمبێل به‌كاریهێناوه و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی پاره‌ی له هاووڵاتییان و خاوه‌ن ئۆتۆبێله‌كان وه‌رگرتووه.
راگه‌یه‌نراوه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه بۆ ئه‌م زێده‌ڕۆیی و ده‌ستدرێژیكردنه‌ی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیقار هه‌بووه.