لە ئیستانبوڵ 100 هه‌زار كه‌س داوای پشكنینی باڵه‌خانه‌كانیان كردووه

K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی توركیا رایگه‌یاند، بەشداری لە پلانی کاری تۆکمە و نەخشەڕێگەدا دەکات بۆ رووبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی بوومەلەرزە، ئاشکراشی کرد 100 هه‌زار كه‌س لە ئیستانبوڵ داوای پشكنینی باڵه‌خانه‌كانیان كردووه.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئاماژەی بەوەشکرد، نیگەرانی "لەبارەی سەرجەم بیناکانی ئیستانبوڵ هەیە، و ئەم نیگەرانییە زیادیکردووە" دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی 6ی شوبات لە باشووری توركیا.
ئۆغلو ده‌شڵێت: تیمەکانی شارەوانی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەردانی 107 هەزار باڵەخانەیان کردووە بۆ پشکنین، بەڵام تەنها 29 هه‌زاریان خاوەنه‌كانیان رەزامەندییان دەربڕیووه لەسەر چوونە ناو بیناکانیان و ئەنجامدانی پشكنینه‌كه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ باسی له‌وه‌شكرد، دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات "ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی داواکارییان پێشکەش کردین بۆ پشکنینی بیناکان لە ماوەی چەند رۆژێکدا گەیشتە 100 هەزار كه‌س.