روانگه‌ی سووری: له كه‌مپێكی سووریا زیاتر له 100 كه‌س ژه‌هراوی بوون
لە بوومەلەرزە رزگاربوون و لە کەمپ ژەهراوی بوون

K24 - هەولێر
بەپێی راپۆرتی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی دووشه‌ممه 27/2/2023، له كه‌مپێكی شاری حه‌له‌ب زیاتر لە 100 کەس ژەهراوی بوون بە خۆراک و تووشی رشانەوە و سکچوون بوونه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له كه‌مپێكی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا، له 24ی شوباته‌وه تاوه‌كو 27 مانگ، به‌هۆی ژه‌مه خواردنه‌وه 33 حاڵه‌تی تووشبوو به رشانه‌وه و سكچوون، له‌به‌ر خراپی ته‌ندروستیان، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی زانكۆ و ئه‌لڕازی شاری حه‌له‌ب كراون.
سەرچاوە پزیشکییەکانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێن: "نەخۆشەکان هەستیان بە سکچوون و رشانەوە کردووە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژه‌مه خواردنه‌كانیان خواردووه، كه بێ به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌مپه‌كه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت".
سەرچاوه‌یه‌ك به روانگه‌ی سووری راگه‌یاندووه، "تێكچوونی خواردنه‌كان بەهۆی تیشكی خۆره‌وه بووه، هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی وایكردووه خواردنه‌كان ژه‌هراوی ببن".
روانگه‌ی سووری باسی له‌وه‌شكردووه، كه‌مپه‌كانی شاری حەلەب بەدەست بێ توانایی لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی رۆژانه و نه‌بوونی پێخەڤ دەناڵێنن.
دوای ئەو بوومەلەرزە لە 6ی شوباتدا باشووری تورکیا و باکووری سووریای گرتەوە و دەیان هەزار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سەدان هەزار برینداری لێکەوتەوە، به‌مه‌ش زۆرێك له خه‌ڵك له‌ناو خێمه و كۆنتێنه‌ر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.