چین: پێشوازی لە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی ئارام و سەربەخۆ دەکەین

K24 - هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایدهگهیهنێت، پێشوازی لە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی ئارام و سەربەخۆ دەکەن.
ماۆ نینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودییە دەکەین.
ههروهها ماۆ نینگ گوتی: "پێشوازی لە هەوڵەکانی ئێران و سعوودییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەین، چین دەیەوێت رۆڵێکی کارایی نێوبژیوانی بگێڕێت و گومانەکان بڕەوێنێتەوە سەبارەت بەو پەیوەنداییانە و چین دەیەوێت سعوودیە و ئێران بنەمای هاوڕێیەتی باش و دراوسێتی باش پەیڕوەبکەن".
دهشڵێت: "ئێمە پاڵپشتی رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی سەربەخۆ و یەگرتووین، وە لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کار بۆ چەسپاندنی ئارامیی و دەستپێشخەرییە ئەمنییەکان دەکەین".
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعوودیه و ئێران كه پێشتر بەهۆی قەیرانی یەمەنەوە لە ئاداری 2015هوه گرژیی بهخۆوه بینیبوو، به تهواوهتی پچڕان.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە نیسانی 2021دا، بهمهبهستی ئهنجامدانی گفتوگۆی راستهوخۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتریش دانوستانەکان بە نێوەندگیری عێراق درێژهیان ههبوو.
دوای حهوت ساڵ له پچڕانی، رۆژی 10ی ئادار به نێوهندگیریی چین، ریاز و تاران له پهكین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.