بانکی نێودەوڵەتی 50 ملیار دۆلاری زیادە بۆ پێدانی قەرز ئامادەدەکات

K24 - هەولێر:
وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا رایدەگەیەنێت، چاکسازییەکانی بانکی نێودەوڵەتی، هەلی پێدانی 50 ملیار دۆلاری زیادە بە وڵاتان دەستەبەر دەکات.
لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، جانێت یەڵن وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەو چاکسازییانەی بانکی نێودەوڵەتی دەستیپێکردووە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای دارایی دامەزراوەکە و 50 ملیار دۆلاری زیادە بۆ پێدانی قەرز ئامادەدەکات، کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی ئەم هەلەن.
جانێت یەڵن ئاماژەی بەوەشدا، توانا داراییەکانی بانکی نێودەوڵەتی لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بۆ پێدانی قەرز لەبوارەکانی پەرەپێدانی ئابووری و بەهێزکردنی ژێرخان زیاتردەبێت.