دەوامی فەرمی لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق کرایە پشوو

دیمەنی بارانبارین لە بەغدای پایتەختی عێراق | دووشەممە 31ـی کانوونی دووەمی 2022 | وێنە: Hadi Mizban / AP
دیمەنی بارانبارین لە بەغدای پایتەختی عێراق | دووشەممە 31ـی کانوونی دووەمی 2022 | وێنە: Hadi Mizban / AP

K24 - هەولێر:

بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەواوە، دەوامی فەرمی لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار کرایە پشوو.

لەمبارەیەوە نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخوڕ، بەبڕیاری پارێزگاری کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.

ھەروەھا نووسینگەی پارێزگاری سەڵاحەددین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخوڕ، بەبڕیاری ئیسماعیل خزەیر ھەلوب، پارێزگاری سەڵاحەددین ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوامی فەرمی لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.

ھەرلەوبارەیەوە پارێزگای ئەنبار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی نالەباری رەوشی کەشوھەوا و باران بارینی بەخوڕ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومی، قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگاکان لە پارێزگاکە کراوەتە پشوو.

بڕیارەکان فەرمانگە تەندروستیی و خزمەتگوازرییەکان، ھەروەھا دەزگا ئەمنییەکان لەو پارێزگایانە ناگرێتەوە.

لە دوێنێ سێشەممەوە، شەپۆلێکی باران بارینی بەخۆڕ، ژمارەیەک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

Fly Erbil Advertisment