پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ
"پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلی بارانبارین لاواز بێت"
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دەڵێ: ئەمڕۆ پێنجشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و پێشبینیش ده‌كات شه‌پۆلی بارانبارین لاواز بێت.
دیلان ره‌شاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئەمڕۆ كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین لاواز ده‌بێت و بارانبارین مامناوه‌ند ده‌بێت و هه‌ندێ كات بارانی به لێزمه ده‌بارێت.
راشیگه‌یاند، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئاستی دابارین زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ته‌زره بارینیش هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.
هاوکات ئەمڕۆ لە هەریەک لە هەڵەبجە، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئامێدی، ئاکرێ و بەردەڕەش بەهۆی خراپی کەشوهەواوە پشووی فەرمی راگەیەندرا.
هەروەها بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی زاخۆش ئەمڕۆی کردە پشوو.