پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەولێر درێژدەکرێتەوە
ئەمڕۆ هەموو خانەنشینان لە هەولێر مووچە وەردەگرن

K24 – هەولێر
بۆ ئەوەی ئەمڕۆ هەموو خانەنشینان مووچەکانیان وەربگرن، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەولیر درێژ دەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند: "پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەولێر لە بانکی حەمرین درێژ دەکرێتەوە، تاکو هەموو خانەنشینان ئەمڕۆ مووچەکانیان وەردەگرن".