دوایین زانیاری له باره‌ی به‌شداریكردنی زیدان ئیقباڵ له مۆندیالی لاوان

به گوێره‌ی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراق، تا ئێستا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هیچ بڕیارێكی فه‌رمیان له به‌شداریكردنی زیدان ئیقباڵ له مۆندیالی لاوان نه‌داوه، به‌ڵام میدیایه‌كانی ئینگڵاند پێیانوایه تێن هاگ رێگه نادات ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له مۆندیالی لاوان بكات.
محه‌مه‌د ناسڕ ئه‌ندامی فه‌رمانگه‌ی كارگێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تا ئێستا ئیداره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیان له باره‌ی چاره‌نووسی زیدان ئیقباڵ له مۆندیالی لاوان نه‌داوه.
محه‌مه‌د ناسڕ ده‌شڵێت: زیدان ئیقباڵ بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد دابنیشێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له مۆندیالی لاوان بكات، ته‌نانه‌ت باوكی ئه‌و یاریزانه‌ش له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری مان یونایتد رازی بكات كوڕه‌كه‌ی به‌شداریی له مۆندیال بكات.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئینگڵاند تین هاگ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ڕه‌تی كرده‌وه رێگه به زیدان ئیقبال بدات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له مۆندیالی لاوان بكات كه بڕیاره له رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو له وڵاتی ئارجێنتینا به‌ڕێوه‌بچێت، میدیایه‌كانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی مان یونایتد بڕیاریداوه ده‌رفه‌تی یاریكردنی زیاتر به زیدان ئیقبال بدات وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بێبه‌شكردنی له مۆندیالی لاوان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له دوو رۆژی داهاتوو عه‌دنان درجاڵ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گه‌شتی به‌ریتانیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد كۆده‌بێته‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به زیدان ئیقبال بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له مۆندیالی لاوان بكات.