وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە هەولێرە

K24 – هەولێر

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە سەردانێک لە هەولێرە و بڕیارە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە چەند دیدارێکدا تاوتوێی دۆسیەی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەین.

درەنگانی شەوی رابردوو 20/5/2023، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانە لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ پێشوازیان لێکرا.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: "بڕیارە لە ماوەی مانەوەی شاندی میوان لە هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری هاوبەش بەرێوەبچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق".

.
.
.

 

Fly Erbil Advertisment