کۆشکی باکینگهام رەتیدەکاتەوە تەرمی شازادە ئەسیوپیەکە بداتەوە

K24 - هەولێر
کۆشکی باکینگهام جارێکی دیکە رەتیکردەوە تەرمی شازادەیەکی ئەسیوپی بداتەوە وڵاتەکەی، کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە قەڵای ویندزور بە خاک سپێردراوە.
شازادە "ئەلیمایهو" لە تەمەنی حەوت ساڵیدا گەیشتە بەریتانیا، دوای ئەوەی لە کاتی گەشتەکەیدا دایکی کۆچی دوایی کرد.
فاسیل میناس، نەوەی بنەماڵەی شازادەکە، بە BBCی راگەیاند، "وەک ئەندامانی خێزانەکەی و وەک ئەسیوپییەکان، دەمانەوێت پاشماوەکانی ئەو شازادەیە وەربگرینەوە، چونکە بەریتانیا ئەو وڵاتە نییە کە تێیدا لەدایک بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری ناشتنی شازادە "ئەلیمایهو" لە بەریتانیا دروست نەبوو.
شازادە دوای ئەوەی چوو بۆ بەریتانیا، ماڵی شاهانە ئاگاداری بوون، دواتر لە ساڵی 1879 لە تەمەنی 18 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی هەناسەدانەوە کۆچی دوایی کرد، بە فەرمانی شاژنە ڤیکتۆریا لە قەڵای ویندزور بە خاک سپێردرا.