سووده‌كانی خوێن به‌خشین و نهێنییه‌كانی خۆپاراستن له هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی

K24 - هەولێر:
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی پێشتر خوێنت به‌خشیوه‌ته كه‌سێكی دیكه، گومانی تێدا نییه له رزگاركردنی ئه‌و كه‌سه له مردن به‌شدار بوویته، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین سوودی ته‌ندروستیت به‌ده‌ستهێناوه، كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به لایانه‌وه جێی بایه‌خ نییه و لێی بێ‌ئاگان. رۆژی (14ـی حوزه‌یران) رۆژی جیهانی خوێنبه‌خشینه، له‌و رۆژه‌دا گرینگی ته‌ندروستی خوێنبه‌خشین له هه‌ردوو رووی مرۆیی و ته‌ندروستییه‌وه له‌بیرمه‌كه، كه ئه‌مانه گرینگترینیانن.
خوێن به‌خشین به‌شداری له ته‌مه‌ندرێژی مرۆڤ ده‌كات
مرۆڤ له كاتی خوێن به‌خشیندا هه‌ست به ئاسووده‌یی و ئارامی ده‌كات، كه به‌شدار بووه له هاوكاریكردنی مرۆڤێكی دیكه له‌و بارودۆخه‌ی كه پێویستییه‌تی، ئه‌م ئاسووده‌یی و ئارامییه ده‌بێته یاریده‌ده‌رێكی ئه‌رێنی بۆ مرۆڤ و مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به گۆشه‌گیری و خه‌مۆكی لێ به‌دوور ده‌خاته‌وه و چێژ له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌بیێت و ده‌بێته هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا به‌شداری له چه‌ندین پڕۆژه و پرۆسه‌ی هاوشێوه بكات.
خوێن به‌خشین هه‌ڵگرتنی ئاسنی زیانبه‌خش له جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه
هه‌ندێك كه‌س دووچاری جۆره نه‌خۆشییه‌ك بوونه كه پێی ده‌گوترێ هیمۆکرۆماتۆزی، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی ئاسن له جه‌سته و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاگاداری نین، بۆیه خوێن به‌خشین ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه.
خوێن به‌خشین ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه
به‌گشتی خوێن به‌خشین نابێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه بوونه، به‌ڵام هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه نه‌بوونه و خوێن ده‌به‌خشن.
خوێن به‌خشین ته‌ندروستی جگه به‌هێز ده‌كات
زیادبوونی رێژه‌ی ئاسن له خوێن هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر و ئاوسان و هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری سی و هه‌ر جۆره نه‌خۆشی و هه‌وكردنێكی دیكه‌ی جگه‌ر. سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند هۆكارێك بۆ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه، به‌ڵام خوێن به‌خشین هۆكارێكی باشه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسنی خوێن، به‌و هۆیه‌وه‌ش مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه.
خوێن به‌خشین لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ باش ده‌كات
سه‌لمێنراوه هه‌ر كارێكی خۆبه‌خشی كاریگه‌ری و پاشماوه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی مرۆڤ دروست ده‌كات، به‌و پێیه‌ی مرۆڤه‌كه هه‌ست به به‌هێزبوونی هه‌ستی ئاسووده‌یی ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له سنووردانان بۆ دڵه‌ڕاوكێ و ئاڵۆزییه‌كانی و رزگاربوون له هه‌سته نه‌رێنییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی گۆشه‌گیری و خه‌مۆكی و هه‌ستكردن به ته‌نیایی و به‌هێزبوونی لایه‌نی سۆزداری.
سووده‌كانی خوێن به‌خشین بۆ فشار
خوێن به‌خشین به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو به‌شداری له به‌هێزبوونی ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی فشاری خوێن و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ، هه‌ر كات هیمۆگلۆبینی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه، مه‌ترسییه‌كانی مه‌یین (جه‌ڵته)ـی خوێن و وه‌ستانی دڵ و مێشك زیاتر ده‌بێت، بۆیه خوێن به‌خشین خوێن مه‌یین كه‌م ده‌كاته‌وه.
سووده‌كانی خوێن به‌خشین بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره
زانست سه‌لماندوویه‌تی خوێن به‌خشین به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری2 كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه خوێن به‌خشین به‌شداری له باشتركردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین و رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كر له خوێن ده‌كات.
سووده‌كانی خوێن به‌خشین بۆ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش
كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ده‌توانن خوێن ببه‌خشن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێیان وایه كه‌سی جگه‌ره‌كێش ناتوانێت خوێن ببه‌خشێت، به‌ڵام مه‌رجه ئه‌و كه‌سه ئه‌و رۆژه‌ی خوێن ده‌به‌خشێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه جگه‌ره نه‌كێشێت و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر ده‌ست به جگه‌ره‌كێشان نه‌كاته‌وه. كه‌سی جگه‌ره‌كێش له پرۆسه‌ی خوێن به‌خشیندا ئاستی فشاری خوێنی كه‌م ده‌بێته‌وه و پرۆسه‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌كانی و هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه بۆ توانای جه‌سته له هه‌ڵمژینی ئۆكسجینی پێویست، كه كه‌سی جگه‌ره‌كێش ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه خرۆكهسوورهكانی خوێن زیاد ده‌بن و رێژه‌ی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له خوێندا كه‌م ده‌كات.
سووده‌كانی خوێن به‌خشین بۆ وه‌رزشوانان
كه‌سی وه‌رزشوان له كاتی خوێن به‌خشیندا چه‌ندین سوودی پێ ده‌گات، له‌وانه: به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه‌ی سووری نوێ له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له گه‌یشتنی ئۆكسجین به ته‌واوی به‌شه‌كانی جه‌سته به رێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له خڕۆكه سووره كۆنه‌كان. هه‌روه‌ها وه‌رزشوانان له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسن له‌ناو خوێندا ده‌پارێزێت و توانای ئه‌نجامدانی راهێنانیان زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی له ئه‌گه‌ری زیادبوونی چڕبوونه‌وه‌ی هیمۆگلۆبین له خوێندا.
به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ناسه‌یان هه‌یه، ناتوانن خوێن ببه‌خشن، چونكه له ئه‌گه‌ری خوێن به‌خشیندا ره‌نگه دووچاری جه‌ڵته‌ی دڵ یان وه‌ستانی مێشك ببن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی خوێنیان هه‌یه و دایكانی دووگیان ناتوانن خوێن ببه‌خشن، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له كاتی سووڕی مانگانه‌دان و ئه‌وانه‌یشی ددانیان ده‌ركردووه یانیش ئه‌نفلۆنزایان هه‌یه، ده‌كرێت دواتر دوای مانگێك خوێن ببه‌خشن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌نگه خوێن به‌خشین چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی كاتی و لاوه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه، له‌وانه: هه‌ستكردن به بێهێزی، سه‌ره‌سووڕه، بوورانه‌وه، سه‌رئێشه و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی لاوه‌كی، به‌گشتیش دوای 24 كاتژمێر كۆتاییان پێ دێت.