ئه‌مساڵ پتر له ده هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیز په‌ڕیونه‌ته‌وه به‌ریتانیا

K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، له‌سه‌ره‌تای ئەمساڵەوە، پتر له ده هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیز، به به‌كارهێنانی به‌له‌می بچووك، گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، كه پشتی به راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به‌ستووه، رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه (2023)، پتر له ده‌هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیز، په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته‌وه و به‌له‌می بچووكیان به‌كارهێناوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ته‌نیا دوێنێ شه‌ممه له رێگه‌ی حه‌وت به‌له‌مه‌وه، 374 كۆچبه‌ری نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه به‌ریتانیا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی سه‌قامگیری كه‌شوهه‌واوه رێژه‌ی گه‌یشتنی كۆچبه‌ری نایاسایی بۆ به‌ریتانیا به‌رزبووه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌نێوان 10 تاكو 17ـی ئه‌م مانگه، 2500 كۆچبه‌ری نایاسایی له رێگه‌ی به‌له‌می بچووكه‌وه، له فه‌ره‌نساوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌ریتانیا.
به پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا (2022)، پتر له 45 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیز گه‌یشتووه‌نه‌ته به‌ریتانیا.
له ئێستاشدا حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی پارێزگاران رێگری له هاتنی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌كات، له رێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیز ده‌گه‌نه به‌ریتانیا، مافی په‌نابه‌رێتییان پێنادات، یاخوود له داهاتوودا بیرۆكه‌ی ناردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه بۆ رواندا جێبه‌جێ ده‌كات.
بۆ رێگریكردن له هاتنی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ به‌ریتانیا، له‌نده‌ن چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌لبانیا واژۆكردووه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، سەرۆکوەزیری بەریتانیا ریشی سو‌ناک رایگەیاندبوو، حکومەتی بەڕیتانیا سەدان پەنابەری دیکە لە نێو بەلەمەکاندا نیشتەجێ دەکات و ده‌ڵێت: "نیشانی ده‌ده‌ین كه پلانەکانمان بۆ رێگریكردن له بەلەمە بچووکەکان و كۆچبه‌ری نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیزدا چۆن ده‌بێت".
کەناڵ ئینگلیز یەکێکە لە هەرە قەرەباڵغترین رێرەوە دەریاییەکان لە جیهاندا، و رۆژانە کەشتییە بازرگانیی و گەشتیارییەکان لەنێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هاتووچۆ دەکەن.
قاچاخچییەکانیش چەندین ساڵه ئەم رێگەیە بۆ پەڕاندنەوەی کۆچبەری نایاسایی لەڕێگەی بەلەمەوە بەکاردەهێنن، کە زۆرجار هەڵگرتنی سەرنشینی زیاتر لە توانای بەلەمەکە، کارەسات ده‌خوڵقێنێ.