سه‌در: ئەوانەی داکۆکی لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن دەبێت تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز رەتبکەنەوە

K24 - هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دژایه‌تیكردنێكی ئاشكرای رێنموویی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتییه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و ره‌فتاره هانی رقلێبوونه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌س ده‌دات كه ئایینی ئیسلامی‌یان له باوه‌ش گرتووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 30ـی حوزه‌یرانی 2023) موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا كهمهحموود جه‌یاشی به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خوێندییه‌وه، سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی كرد و رایگه‌یاند، ئەوانەی داکۆکی لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن، دەبێت دادپەروەر بن و تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز رەتبکەنەوە، چونکە تاوانێکی گەورەیە.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سووتاندنی قورئانی پیرۆز هانی رقلێبوونه‌وه‌ی ملیۆنان كه‌س ده‌دات، كه ئیسلامیان له باوه‌ش گرتووه، هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه به‌شداریكردن و تێكه‌ڵاوبوون له كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوڕه‌گه‌زخواز هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كڕۆكی ژیانی باوك، دایك و منداڵه‌كان.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوێد بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپێشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.