چاره‌نووسی یانه‌ی هه‌ولێر له جامی عێراق یه‌كلایی كرایه‌وه

دوای بڵاوبوونەوەی وادەی یارییەکانی قۆناخی هەشتەمی جامی عێراق، یانەی بەحری کشانەوەی راگەیاند و لە یارییەکەی بەرامبەر هەولێر ئامادە نابێت.
ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق خشتەی یارییەکانی قۆناخی هەشتەمی جامی عێراقی بڵاو کردەوە و بڕیاربوو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەولێر لەم قۆناخە لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی بەحری بکات، بەڵام یانەکە رایگەیاند دەکشێنەوە و بەشداریی لەم یاریە ناکەن.
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان هۆكاری كشانه‌وه‌ی یانه‌ی به‌حری له جامی عێراق، په‌یوه‌ندی به كۆتایی هاتنی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق له مانگی چواره‌وه كۆتایی هاتووه و یاریزانه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه. لە ئەگەری ئامادەنەبوونی به‌حری لە یارییەکە ئەوا هەولێر بە براوە هەژمار دەکرێت و بەبێ ئەوەی یاریی بکات دەگاتە چوارگۆشەی زێڕینی جامی عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كارگێری یانه‌ی به‌حری چه‌ندانجار داوایان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه یارییه‌كانی جامی عێراق دوانه‌خه‌ن، رایانگه‌یاندووه ناتوانن له‌وه زیاتر مووچه‌ی یاریزانه‌كان دابین بكه‌ن، به‌ڵام داواكارییه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش كشانه‌وه‌یان له جامی عێراق راگه‌یاندووه.
هەولێر لە قۆناخی 32 لە دەستپێکی جامی عێراق توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە سەماوە بباتەوە، دواتر لە قۆناخی 16 بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نەفتی وەسەتی بردەو و خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانیەتیەکە.
هەولێر رۆژی هەینی داهاتووش لە یاریگەی خۆی دوایین یاریی لە خولی نایابی عێراق دەکات و رووبەڕووی قاسم دەبێتەوە کە هەولێر بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە خانەی حەوتەمی ریزبەندییەکە دەبینرێت.