حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 1.4 ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان كرد

شاری سلێمانی
شاری سلێمانی

K24 – هەولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 1.4 ملیار دینار بۆ داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای سلێمانی.

رۆژی دووشەممە (24ـی تەمموزی 2023) حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و فەراھەمکردنی ژینگەیەكی پاک و تەندروست و پاکراگرتنی سیمای تەواوی ناوچەكان، بە فەرمانی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندیدرا بە تەرخانکردنی ملیارێك و 468 ملیۆن و 641 هەزار و 207 دینار، بەمەبەستی خاوێنکردنەوە، کۆکردنەوە، گواستنەوە و داپۆشینی خاشاکی شەش زۆنی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم گوژمەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment