سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ کوردستان24: دهۆک لەگەڵ ئەحمەد سەڵاح و لوئەی سەڵاح دەستی بە گفتوگۆ کردووە

لۆگۆی یانەی دهۆک
لۆگۆی یانەی دهۆک

یانەی دهۆک لەگەڵ ئەحمەد سەڵاح و لوئەی سەڵاح گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق لەشوێنی سلێمان رەمەزان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆک بگرنە دەست.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەرپرسانی یانەی دهۆک لە رۆژانی رابردوو لە بەغدا لەگەڵ لوئەی سەڵاح راهێنەری یانەی کارەبا و ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شورتە گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆک بگرنە دەست و شوێنی سلێمان رەمەزان بگرنەوە.

لوئەی سەڵاح دوای ئەوەی پلەی پێنجەمی لەگەڵ یانەی کارەبا بەدەستهێنا لە لێدوانێکی رایگەیاندبوو: دەمەوێت ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەیەکی دیکە تاقیبکەمەوە، ئەحمەد سەڵاحیش کە ئێستا لەگەڵ یانەی شورتە لە سعوودیەیە بۆ بەشداریکردنی لە جامی عەرەب، رایگەیاندووە تاوەکو دوای پاڵەوانێتییەکە هیچ بڕیارێک لەبارەی داهاتووی خۆی بدات.

سلێمان رەمەزان وەرزی رابردوو یانەی دهۆکی لە خولی پلەیەک بۆ ریزی یانە نایابەکان سەرخستەوە و لە یەکەم وەرزیشی لەگەڵ یانەکە 52 خاڵی کۆکردەوە و پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا، بەڵام لە گەڕەکانی کۆتایی ئەنجامەکانی یانەی دهۆک خراپ بوون و ئەو راهێنەرەش بڕوانامەی پرۆی نییە کە یەکێکە لە مەرجەکان بۆ راهێنەرایەتیکردن لە خولی پیشەگەرەکانی عێراق کە وابڕیارە لە وەرزی نوێ پەیڕەو بکرێت.

 

Fly Erbil Advertisment