وەزارەتی داد بۆ هاووڵاتییان: لە رێگەی فۆرمێکی ئەلەکترۆنییەوە دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن

K24 - هەولێر
وەزارەتی داد فۆرمێکی ئەلەکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و پێشنیازەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کاراکرد و دەڵێت، بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان دەکات و وەڵامیان دەداتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کاراکردنی "فۆرمێکی ئەلەکترۆنی بۆ سکاڵا و پێشنیازی هاووڵاتیان" راگەیاند.
وەزارەتی داد، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، لەرێگەی بەستەرێکەوە سکاڵاکان بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزیی وەردەگرێت و "بەدواداچوونیان بۆ دەکات و وەڵامیان دەداتەوە".
وەزارەتی داد ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاراکردنی ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنییە، لە پێناو باشتر راییکردنى کاروبارەکانى هاووڵاتییان، گەیاندنى سکاڵا، داواکارى و پێشنیازەکانیانە بە وەزارەتەکەیان و، بە هاووڵاتییانیش دەڵێت، لە ڕێگەی فۆرمەکەوە "دەتوانن دەنگتان بگەیننە لایەنە پەیوەندیدارەکان".
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمەکە پڕبکەنەوە: