مێسی پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه

به‌پێی نوێترین ئاماری په‌رتووكی گینس لیۆنێل مێسی كاپتنی یانەی ئینتەر مه‌یامی ئه‌مریكا له‌ڕووی ژماره پێوانییهكانهوه کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسری تێپەڕاندووە.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌رتووكی گینس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لیۆنێل مێسی تاكه یاریزانی تۆپی پێیه خاوه‌نی 41 ریكۆرده، به‌مه‌ش پێش كریستیانۆی ركابه‌ری كه‌وتووه‌ته‌وه كه خاوه‌نی 40 ژماره‌ی پێوانه‌ییه.
لیۆنێل مێسی له‌ڕووی ژماره‌ی خه‌ڵاته‌كانی تۆپی زێرین 7 جار خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و پێش كریستیانۆی نزیكترین ركابه‌ری كه‌وتووه‌ته‌وه كه 5 جار تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه.
لیۆنێل مێسی بۆ ماوه‌ی 21 ساڵ لەسەریەک یاریی بۆ بارسێلۆنا كرد، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز رووی له پاریس كرد و له‌م هاوینه‌ش په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا كرد.
لیۆنێل مێسی دوایین ریكۆردی له په‌رتووكی گینس تۆمار كرد كه بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی مۆندیال 11 جار خه‌ڵاتی پیاوی یارییه‌كان بباته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بارسێلۆناش به جێبێڵێت بووه یه‌كه‌مین یاریزانی بیانی له لالیگا 520 گۆڵ تۆمار بكات و ناوچ چووه په‌رتووكی گینس.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش دوای ئەوەی 6 وەرز لەگەڵ مانچێستەر یونایتد یاری کرد، دواتر لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2018 ڕووی لە یانەی ڕیال مەدرید کرد.
جیاوازییەکی زۆر گەورە لە نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ دێت، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی، هێرشبەری بارسێلۆنا خاوه‌نی 9 ڕیکۆرده له په‌رتووكی گینس، دواتر کیلیان ئێمباپێ دێت به 5 ژماره‌ی پێوانه‌یی، پاشان نێیمار دا سیلڤا دێت كه تا ئێستا چوار ریكۆردی تۆمار كردووه.
