مه‌ردان خدر: سه‌رۆك بارزانی لایه‌نی حزبی و حكومی راسپارد بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ده‌ڤه‌ری ئاكرێ

K24 – هەولێر:
سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێی كرد و له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه كۆبووه‌وه، هاوكات به‌رپرسی لقی نۆی پارتی ده‌ڵێت، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئاكرێ، گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆك بارزانی داوای كردووه لایه‌نی حزبی و حكومی ده‌ڤه‌ره‌كه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و تێكه‌ڵ به ئێش و ئازار و داواكارییه‌كانیان بن.
مه‌ردان خدر، به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراواندا خه‌ڵكی سنووری ئاكرێ داواكارییه‌كانیان گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو داواكارییه‌كان گشتی بوون و تایبه‌تی نه‌بوون، به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه گه‌نج و لاوان بوو. هه‌روه‌ها گوتی، پێویست داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی سنووره‌كه راسته‌وخۆ بگاته سه‌رۆك بارزانی.
مه‌ردان خدر جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌رۆك بارزانی به گرنگییه‌وه گوێی بۆ داواكاری و گله‌یی و تێبینییهكانی خه‌ڵكی سنووره‌كه گرت، هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر بواری كشتوكاڵی له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی كه خه‌ریكه كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابووری.
هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومی و حزبی سنووره‌كه بابه‌تێكی لاوه‌كی بوو له سه‌ردانیه‌كه‌یدا، به‌ڵكوو ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بوو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دانیشتووانی هه‌ردوو قه‌زای ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان.
به‌رپرسی لیقی نۆی پارتی گوتیشی، سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی حزبی و حكومی دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت زیاتر بچنه ناو جه‌ماوه‌ر و له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاره‌كانیان بژین و داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
رۆژی هەینی (18ـی ئابی 2023)، سەرۆک بارزانی سەردانی دەڤەری ئاکرێی کرد و لەگەڵ کادیرانی رێکخستنەکانی پارتی لە ئاکرێ و بەردەڕەش کۆبووە بۆ گوێبست بوون لە داواکاریی و پێشنیازەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی، جەختی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە کەرتە جیاوازەکان بە هاووڵاتییانی ناوچەکە کردەوە و راشیگەیاندووە، کە گرنگە پەرەی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵی بدرێت و بکرێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات و ئابووری هەرێمی کوردستان.
هەروەها هاووڵاتییانیش داوای گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتریان بۆ ناوچەکانیان کردووە لە کەرتە جیاوازەکاندا و ستایشی رۆڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و ناوچەکەیان و ئاسانکاری بۆ جووتیاران و گرنگیدانی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانیان.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرۆک بارزانی لە سنووری بادینان سەردانی چەند دەڤەرێکی دیکە دەکات و لەگەڵ هاووڵاتییان کۆدەبێتەوە.