ڤیدیۆ، ئامەدسپۆر بە گۆرانی کوردییەوە درێسە نوێیەکەی بۆ وەرزی نوێ راگەیاند

درێسی نوێی ئامەدسپۆر
درێسی نوێی ئامەدسپۆر

یانەی ئامەدسپۆر لە باکوری کوردستان بە گۆرانی کوردییەوە درێسە نوێیەکەی بۆ وەرزی نوێ راگەیاند.

یانەی ئامەدسپۆر کە لە خولی پلەدووی تورکی بەشداریی دەکات، پێش دەستپێکی وەرزی نوێ بە ڤیدیۆیەک درێسە نوێیەکەی بۆ وەرزی نوێ راگەیاند، کە یاریزانەکانی یانەکە لە ڤیدیۆیەکەدا لە کۆڵانێکی ئامەد یاریی لەگەڵ چەند منداڵێک دەکەن. درێسە نوێیەکەی ئامەدسپۆر لە رەنگی سەوز و سوور دیزاین کراوە کە ئەو دوو رەنگە سیمبوڵی یانەکەن.

سبەی یەکشەممە وەرزی نوێی خولی پلەدووی تورکیا دەستپێدەکات کە دوای خولی نایاب و پلەیەک دێت، ئامەدسپۆر سبەی یەکشەممە کاتژمێر 07:00 لە گەڕی یەکەمی خولەکە میوانداریی دەنیزلیسپۆر دەکات.

ئامەدسپۆر لە باکوری کوردستان ساڵی 1972 دامەزراوە و لەوەتەی وەرزی 2013/2024 لە خولی پلەدوو یاریی دەکات، وەرزی رابردوو ئامەدسپۆر بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، بەڵام لە پاڵاوتنەکان نەیتوانی بگاتە ریزی یانە پلە یەکەکان.

 

Fly Erbil Advertisment