دهۆك.. دەستبەسەر 45 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کیبتاگۆندا گیرا

K24 - دهۆك:
هێزەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبهرەکان لە پارێزگای دهۆک، توانیان دەستبەسەر 45 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کیبتاگۆن دا بگرن.
سەرچاوەیهك لە هێزەکانی ئاسایشی دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای سێمێل، هێزەکانیان لە رووبەڕووبوونهوهیهكدا لهگهڵ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، توانیان بە 45 کیلۆ حەبی بێهۆشکەرهوه دهستگیری بكهن.
راشیگەیاند، بازرگانەکە بە تەقەکردن رووبەرووی هێزەکان بووهتەوە، دواجار توانیان بێ زیان بازرگانەکە دەستبەسەر بکەن.
پێشتریش لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەکردبوو، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران، كه لە گەورە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەرن لە سنووری دهۆک و زاخۆ و دوو تۆمەتباری دیکەش کە بەپێی یاسا داواکرابوون.
بەپێی ئامارێکی بەرێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 943 تۆمەتبار دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش 367 کەسیان مامەڵەی بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.
هەروەها 679 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل و 49 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە لەگەڵ دوو هەزار و 860 شیت حەبی هۆشبەر.
بەپێی ئامارەکانیش، 80%ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە و 10%ـی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانیش ئافرەتن و 4%ـیش تەمەنیان خوار 18 ساڵە.