به ڤیدیۆ: +18
سوتاندنی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌لبانیا
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی " تیرانا " ی پایته‌ختی " ئه‌لبانیا " كه‌سێك ئاگر به‌رده‌داته نه‌خۆشێك و به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه خۆی و نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی قاوشهكهش گڕ ده‌گرن.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئه‌و به‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه تایبه‌ته به شۆردنی گورچیله و له ناكاو ئه‌و تاوانباره ماده‌یه‌ك كه زوو گڕ ده‌گرێت، به گیانی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كاندا ده‌كات كه له قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی ته‌نیشت یه‌كێك له‌و خێزانانه‌دا ڕاكشاوه كه له‌ناو هه‌مان قاوشدان و ئاگری تێبه‌رده‌دات و دواتر ئاگره‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی قاوشه‌كه.
شایه‌تحاڵه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌رله‌وه‌ی ئاگر له‌و نه‌خۆشه به‌ربدات، شه‌ڕه قسه له نێوان تاوانباره‌كه و نه‌خۆشه‌كه‌دا ڕوویداوه.
ئه‌و پزیشكانه‌شی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا ئاماده بوون،هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان نه‌زانیووه، به‌ڵام پۆلیس دوو كه‌سی به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر كردووه، و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش گیراوه كه ئاگری به‌ردایه نه‌خۆشه‌كان و به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی ئاگر له گیانی خۆشی به‌رببوو.
به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاشكرا نه‌كراوه كه هۆكاری ڕووداوه‌كه و كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه له‌سه‌ر چی بووه.