مووسا ئەحمەد: وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان له ئاست به‌رپرسیاریەتی خۆیدا نییه

K24 – هەولێر:
مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی راگەیاند، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان له ئاست به‌رپرسیاریەتی خۆیدا نییه و له دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مته‌رخه‌مه.
مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به رێكخراوه‌كه‌یانی راگه‌یاندووه، كه مانگانه سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ئاواره‌كان راده‌ستی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كردووه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م نۆ مانگه‌دا وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ران ته‌نیا سێ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بۆ ئاواره‌كان ناردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان له ئاست به‌رپرسیاریەتی خۆیدا نییه و له دابینكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مته‌رخه‌مه.
مووسا ئه‌حمه‌د داواشی له حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ران كرد، به‌رامبه‌ر به ئاواره‌كان پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌تی خۆیان بكه‌ن.
لەبارەی ژمارەی ئاوارەکانیش، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستاش یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ماون و 35 كه‌مپیش به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
مووسا ئه‌حمه‌د داواش له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و خێرخوازییه‌كان ده‌كات، به بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانیان بۆ په‌نابه‌راندا بچنه‌وه، چونكه تا ئه‌و كاته‌ی له هه‌رێمی كوردستان بن، پێویستییان به هاوكاری به‌رده‌وامه.
ئەوەیشی روونکردەوە، هۆكارگه‌لێك بوونه‌ته هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و به‌شێك له‌و هۆكارانه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێن و له كێشه‌ی خودی ئاواره و په‌نابه‌ران گه‌وره‌ترن.