بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ئەفغانستانی هەژاند و لە سنووری ئێرانیش هەستی پێکرا

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 - هەولێر:

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر پارێزگای ھەراتی ئەفغانستان ھەژاند و لە پارێزگای مەشھەدی ئێرانیش ھەستی پێكراوە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بوومەلەرزەیەكی بەھێز لە ناوچەی ھەراتی ئەفغانستان لەنزیك سنووری ئێران روویدا.

بوومەلەرزەکە گوڕەكەی 6.3 بووە و تاوەكو ئێستا لە ھەردوولای سنووری ئێران و ئەفغانستان زیانەكانی نەزانراون.

بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان، لە ئەفغانستان ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەباشیدان و لە پارێزگای مەشھەدی ئێرانیش دەوامی قوتابخانەكان راگیراوە.

تا ئێستاش دەیان پاش‌لەرزەی دیكە بە گوڕی جیاواز لەو ناوچانە هەستیان پێکراوە و ھاووڵاتییان لە دڵەڕاوكێدان و لە ماڵەكانییان ھاتوونەتەدەر.

Fly Erbil Advertisment