لە پردێ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن چەکدارێکی عەرەبەوە کوژرا

K24 - هەولێر
کەمێک پێش ئێستا لە پردێ هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن چەکدارێکی عەرەبەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە و کوژرا.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەناو بازاڕی شارۆچکەی پردێ لەلایەن چەکدارێکی عەرەبەوە، هاووڵاتییەکی کورد درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە و کوژرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کوژراوەکە ناوی "وەستا غازی"ـیە و هۆکاری کوژرانەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر دەگەڕێتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەش کرد، گومان دەکرێت چەکدارە عەرەبەکە بە پارە گیرا بێت بۆ ئەوەی تاوانەکە ئەنجام بدات.