کارەبای سلێمانی: لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت

K24 - هەولێر
بهڕێوهبهرایهتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لێخۆشبوونی 15% قەرزی کارەبا پۆلەکانی بازرگانى و پيشەسازى، كشتوكاڵى و حكومى لە 28ی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرای کرد، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەر یەک لە پۆلەکانی "بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى" کە لە بەرواری 28/8/2023 بۆ ماوەی سێ مانگ دەستیپێکرد لە بەروارى 28/11/2023 کۆتایی دێت.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە هاوبەشانى بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی دەکەین، ئەوانەى دەیانەوێت سوودمەندبن لە داشکاندنى 15%ى قەرزى کارەبا پێویستە تا بەروارى 28/11/2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو بڕیارە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا، سەبارەت به پارەی کارەبای ماڵان لێخۆشبوونەوکە لە بەروارى 23/10/2023 کۆتایی هاتووە و نەماوە.
ئا: لاڤین عومەر