باڵەخانەیەک لە سلێمانی رووخا؛ شەش کەس بریندارن

دیمەنی باڵەخانەکە دوای رووخانی
دیمەنی باڵەخانەکە دوای رووخانی

K24 - هەولێر

لە ئەنجامی رووخانی باڵەخانەیەک لە شاری سلێمانی، شەش هاووڵاتی برینداربوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-11-2023، باڵەخانەیەک لە نزیک شاری مامۆستایانی شاری سلێمانی، لەکاتی بونیاتنانی رووخا.

چالاک رەئووف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، شەش کرێکار بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، لەمساڵدا لە تەواوی هەرێمی کوردستان 30 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 24 کرێکاریش برینداربوون.

بەگوێرەی ئامارەکان، زۆرترین گیانلەداستدانی کرێکاران لە سلێمانی تۆمار کراوە کە 13 کرێکار بووە و دواتریش گەرمیان کە 8 کرێكار گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە هەولێر 7 کرێکار، دهۆک 1 کرێکار و لە زاخۆش کرێکارێک گیانیان لەدەستداوە.

دیمەنی باڵەخانەکە دوای رووخانی
دیمەنی باڵەخانەکە دوای رووخانی
Fly Erbil Advertisment