فەیسەڵ سادق: هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بەبۆنەی سەری ساڵەوە لە سۆران ناکرێت

فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران

K24 – سۆران:

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، دەڵێت: ئامادەکاری لە شوێنە گەشتیارییەکان کراوە، چەند لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێندراون و ناوچە گەشتیارییەکانیش هەمووی کراونەتەوە.

فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، لە لێدوانێکیدا تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەک هاوخەمییەک بۆ ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی 8ـی 12 کە روویدا، ئەمساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بەبۆنەی سەری ساڵەوە لە سۆران ناکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەوەی ناوچەکەمان سەرنج راکیشە، ئامادەکاری لە شوێنە گەشتیارییەکان کراوە، چەند لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێندراون و ناوچە گەشتیارییەکانیش هەمووی کراونەتەوە.

گوتیشی: هۆتێل و مۆتێلەکانیش ئەمساڵ بۆ گەشتیاران کراوە دەبن و هیچ شوێنێک داناخرێت.

شەوی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە هۆکاری رووداوەکە پێکهێنرا.

Fly Erbil Advertisment