راپۆرتێک: دوو ملیۆن ئیسرائیلی لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین

بەپێی راپۆرتێک؛ دوو ملیۆن ئیسرائیلی لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین
بەپێی راپۆرتێک؛ دوو ملیۆن ئیسرائیلی لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین

K24 - هەولێر

بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی، دوو ملیۆن کەس لە ئیسرائیل کە لەنێویاندا 870 ھەزار منداڵ ھەن، لەژێر ھێڵی ھەژاری دان.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: "لە ڕاپۆرتی ھەژاری دەستەبەریی نیشتمانی ساڵی 2023، دەرکەوتووە، دوو ملیۆن کەس لە ئیسرائیل لەژێر ھێڵی ھەژاریدا دەژین کە لەو ژمارەیە 870 ھەزاریان منداڵ و 150 ھەزار بەساڵاچوو کە خانەنشینن ھەن، ھەروەھا لەو ژماریە 950 ھەزاریان کار دەکەن".

ڕاشیگەیاندوو: "ھێڵی ھەژاری ساڵی (2023) بۆ ھەر کەسێک گەیشتووەتە سێ ھەزار و 100 شێکێل (835 دۆلار) کە ئەوەیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 200 شێکێل زیادیکردووە، بەو پێیەی ھێڵی ھەژاری ساڵی ڕابردوو بۆ ھەر کەسێک گەیشتبووە دوو ھەزار و 900 شێکێل (871 دۆلار)".

ئاماژەی بەوەشداوە کە رێژەی ھەژاری لە ئیسرائیل لە بەرزترین ئاستدایە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو، بەتایبەتی لەنێو منداڵاندا و ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2022دا، ڕێژەی ھەژاری منداڵان، لەسەدا 28.0 بووە و لە ساڵی 2023دا، زیادیکردووە و گەیشتووەتە لەسەدا 28.2.

باسی لەوەیش کردووە کە لە ساڵی 2022، ڕێژەی ھەژاری لەنێو بەساڵاچوواندا لە ئیسرائیل، لەسەدا 15 بوو، بەڵام لە ساڵی 2023دا بۆ سەدا 12.7 دابەزیوە.

بەپێی داتا فەرمییەکانی ئیسرائیل، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە، نۆ ملیۆن و 100 ھەزار کەس کە سەدا 20ـیان ھاووڵاتییانی ڕۆژئاوان.

Fly Erbil Advertisment