لایەنە سووننی و شیعییەکان چۆن حکومەتە خۆجێیەکانی عێراق پێکدەهێنن؟

K24 - هەولێر
چوار هێزی سه‌ره‌كی له سووننه و شیعه‌کان زۆرینەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی خۆیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م هێزانه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی عێراق ده‌ست به دیالۆگ ده‌كه‌ن و گرنگترین پۆستیش گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن؛ پارێزگاری به‌غدایه.
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، چوار هێزی سیاسی پێشه‌نگی زۆرینەی پارێزگاكانی عێراقیان به‌ده‌ستهێنا، دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیالۆگ و دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كان له 15 پارێزگاكه‌ی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا، سووننه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی سیاده‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر، هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوومی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له‌لایه‌ك و شیعه‌كانیش له هاوپه‌یمانی نه‌بنای هادی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی براوه‌بوون.
براوه‌كانی سووننه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌تایبه‌تی پارتی سیاده پله‌ی یه‌كه‌می له‌نێو هێزه‌كانی دیكه به‌بێ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی به‌ده‌ستهێنا، هه‌رچی هاوپه‌یمانی ته‌قدوومه له ژماره‌یه‌ك پارێزگای باكوور و رۆژئاوای وڵات یه‌كه‌م بوو، ئه‌م دوو هێزه لایه‌نی سه‌ره‌كی نه‌خشه‌ڕێی داهاتووی پارێزگاكانیان دیاری ده‌كه‌ن، هه‌رچی هاوپه‌یمانی نه‌بنا و ده‌وڵه‌تی یاسای شیعه‌یه زۆرینەی پارێزگا شیعه نشینه‌كانیان كۆنتڕۆڵكرد.
له‌پاڵ پێشوازی زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌نجامی گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ڵام پێناچێت حكومه‌ته خۆجێییه‌كان به ئاسانیی یه‌كلایی بكرێنه‌وه، بۆیه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێویستیان به هاوپه‌یمانێتی و رێككه‌وتنی سیاسیه، به‌تایبه‌تی حكومه‌تی خۆجێی به‌غدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبی سیاده و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم ده‌دات تاكو پارێزگاری نوێی به‌غدا و ئیداره‌كه‌ی دابه‌ش بكه‌ن.
هه‌رچی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا، جێگری پارێزگار و پۆسته ئیدارییه‌كانی دیكه‌یه بۆ هێزه سووننه‌كان دیاریكراوه، له به‌رانبه‌ریشدا پۆستی پارێزگار بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێت.
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ك به‌سره، نه‌جه‌ف، واست و كه‌ربه‌لا، له‌نێوان هێزه سیاسییه شیعه‌كاندا ناكۆكی هه‌یه، له دیاله‌ش سووننه‌كان براوه‌بوون، به‌ڵام پێشبینی دەکرێت جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه بدرێته هێزه شیعه‌كان، هه‌رچی پارێزگای كه‌ركووكیشه، ئه‌م پرسه بۆ دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵگیراوه.