پارکی منارە رووناک دەکرێتەوە

K24 – هەولێر :
پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان، پارکی منارە بە دانانی چەند گلۆپێک رووناک دەکەنەوە و جوانییەکی زیاتری پێدەبەخشن.
ئەمڕۆ شەممە ( 30-ی کانوونی یەکەمی 2023)، پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، بۆ
جوانترکـردنی سیــمای شــار و گــرنگیــدان بە ڕوونـاکی شــوێنە گشــتیەکان و پــارک و باخـــچەکان، دەست بـە دانانی ستونی کارەبا و (80) پـلاجکتۆری ( led) کراوە لە ناو پـارکی منارە،.
وەک لە راگەیاندراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە، ئەو پرۆژەیە لەلایەن تیمەکانی دابــەشکردنـی کــارەبـای هەولێر(1) ئەنجامدراوە بە هەماهەنگی تیمەکانی ئەندازەی بارک و باخچەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پێشتر ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ساڵی 2023، 126 هەزار و 321 دار و، 84 هەزار و 851 گوڵی جۆراو جـۆر لە 54 شوێنی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چێندراون.
ئامانجی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەوەیە بۆ ساڵی 2024 ڕێژەی چاندن و بەرهەمهێـنانی دار و گــوڵ دوو هێنـدە زیــاد بکـرێـت و پشــت بـە بەرهەمـی خــۆمـاڵی بـبـەسترێت.