چوارچێوەی هەماهەنگی وادەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان رادەگەیەنێت

K24 - هەولێر
چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان دەستپێدەکەن.
رەعد تەمیمی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان و بەرنامەی کاریان لە داهاتوودا ئەنجام دەدات.
ئەو سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەش کرد، گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەن و، تاوتوێی لادانی ئەو پارێزگارانەش دەکەن کە "ئەدایان وەک پێویست نەبووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەلایەن لیژنەی دادوەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسەند نەکراوە.
رۆژی پێنجشەممە، 28-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند. بە گوێرەی ئەنجامەکان، لە بەغدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا؛ لە بەسرا هاوپەیمانی تەسمیم؛ لە دیالە هاوپەیمانی دیالەتونا؛ لە سەڵاحەددین جەماهیری نیشتمانی و لە ئەنبار هاوپەیمانی تەقەدووم زۆترین ژمارەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
سەر لە بەیانیی رۆژی شەممە، 16-12-2023، هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی دووشەممەش، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکان، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا 41 بووە؛ زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەران