باڵندەیەکی نیوە نێر و نیوە مێ لە کۆڵۆمبیا دەردەکەوێت

K24 – هەولێر :
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، دیاردەیەکی سروشتی بێوێنەی لە کۆڵۆمبیا ئاشکرا کردووە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە حاڵەتێکی دەگمەندا باڵندەیەک کە تایبەتمەندییەکانی هەردوو ڕەگەزی نێر و مێی هەیە ئاشکرا دەکات.
گۆڤاری بڵاوی کردەوە، پسپۆڕان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە ئەمە یەکەم حاڵەتە لە ماوەی زیاتر لە سەد ساڵدا لە باڵندەیەکدا روویداوە کە لەهەردوو رەگەزی جیاوازدا دەردەکەوێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو گۆڤارە بلاوی کردۆتەوە، لای ڕاستی جەستەی ئەو باڵندەیە، بە پەڕی شین داپۆشراوەو کە لایە نێرینەکەی دەردەخات، هەروەها لای چەپی رەنگی سەوزە کە رەگەزیی مێینەی ئاشکرا دەکات.
گۆڤارەکە زانیاریی لەبارەی باڵندەکەوە ئاشکرا کردووە، دەڵێت: ئەم باڵندەیە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 لە شارۆچکەیەکی پارێزگای کالداس لە باکوری ناوەندی کۆڵۆمبیا دۆزرایەوە.
جۆن موریۆ، ئەو فۆتۆگرافەرەی کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 باڵندەکەی بینی، ساڵێک دوای ئەوە لەگەڵ پسپۆڕان بەدوای دەستکەوتنی زانیارییەوە بوون لەسەر ئەو باڵندەیە، مۆریۆ بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی گوتی: بەختەوەر بووم کە باڵندەیەکم بینی کە بۆ ئێمە زۆر جیاواز بوو لەوەی پێشتر بینیومانە.
ئە فۆتۆگرافەرە دەڵێت: باڵندەکە به شێوه یه کی سه یر هه ڵسوکەوتی دەکرد، چونکه ته نها به ته نها هاتبوو بۆ نانخواردن، بۆیه منیش بەدوایدا داچووم.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە: ئە باڵندەیە لە باڵندەکانی دیکەی هاوجۆری خۆی دوورکەوتۆتەوە، چونکە باڵندەکانی دیکە ڕێگرییان لێکردووە لەگەڵیاندا بژیت، بۆیە پێناچێت ئەم باڵندەیە هیچ هەلێکی بۆ زاوزێکردن هەبێت.