ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک بە کوشتنی پارێزەرێك لە شاری حیللـە دەستگیردەکات

تۆمەتبارەکە لە ئاسایشی هەولێر - وێنە: کوردستان24
تۆمەتبارەکە لە ئاسایشی هەولێر - وێنە: کوردستان24

K24 – هەولێر:

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، پارێزەرێکی لە شاری حیللـە کوشتووە و کەسێکی دیکەشی بریندار کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک مانگی 11ـی ساڵی رابردوو، لە شاری حیللـە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پارێزەرێک دەکوژێت و لە یاسا رادەکات، لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار چەکی رێگەپێداروی لە تاوانەکە بەکارهێناوە و جگە لە کوشتنی پارێزەرێک، یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار کردووە.

هەروەها ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکردووە، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، چووتە بەغدا و مووسڵ و دەستگیر نەکراوە، بەڵام دوای ئەوەی خانەوادەی قوربانییەکان پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە دەکەن، تۆمەتبار لە ماوەیەکی کورتدا دەستگیر دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment