ئیڤان راکیتیچ دەچێتە خولی سعوودیە

یانەی شەبابی سعوودی گرێبەستی ئیڤان راکیتیچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یەکلایی کردەوە و گرێبەستێک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک واژۆ دەکەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ئیتاڵی و تایبەتمەند بە هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە"ئیڤان راکیتیچ یاریزانی نوێی یانەی شەبابی سعوودیە"
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە راکیتیچ تەنانەت پشکنینە پزیشکییەکانیشی لەگەڵ یانەی شەباب تێپەڕاندووە پێش ئەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان واژۆ بکەن.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە یاریزانە کڕواتیەکە بەمنزیکانە سێڤییا بەرەو سعوودیە جێدەهێڵێت و بە گرێبەستێک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک روو لە یانەی شەبابی سعوودی دەکات.
راکیتیچ کە ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 35 ساڵ، لە هاوینی 2020 دوای شەش مانگ لە یاریکردن بۆ بارسێلۆنا رووی لە یانەی سێڤییا کرد، لەم وەرزە بەشداری 27 یاری کردووە و دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمار کردووە.