وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی نوێ بۆ ئاسانکردنی کاری هاووڵاتییان دەگرێتەبەر

K24 – هەولێر:
وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی نوێ بۆ ئاسانکردنی کاری هاووڵاتییان دەگرێتەبەر و بڕیاریداوە هەر فەرمانبەرێک پێشنیازێکی یاسایی بکات بۆ کەمکردنەوەی رۆتین پاداشت بکرێت.
بەگوێرەی گشتاندنێکی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی لەسەرە و ئاراستەی هەموو سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە، تێیدا جەختی کردووەتەوە کە پاداشتی هەر فەرمانبەرێک دەکرێت کە لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو بێت و چارەسەری گونجاو دیاری بکات بۆ کەمکردنەوەی ماوەی ئەنجامدانی مامەڵەکان و رۆتینی زیادە.
وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەتەکەی کردووە کە فهرمانبهران ئاگاداربكهنهوه، تاوەكو ههموو ئهو ئهڵقه و ههنگاوه زيادانه دهستنيشان بكهن، كه له راييكردنى مامهڵهكاندا ههن و دهبنه هۆى سستى له بەڕێکردنی كارهكانى هاووڵاتييان، به مهرجێك سهرپێچيى ياسا و رێنماييان لێ نهكهوێتهوه.
هەر لەو گشتاندنەدا وەزیری داد دووپاتیکردووهتەوە: "پاداشتی هەر فەرمانبەرێک دەکرێت کە لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو بێت و چارەسەری گونجاو دیاری بکات، بەوپێیەی کە کارێکە شایانی رێز و سوپاسە و بەپێی یاسا شایستەی پێشینەی سەرمووچە دەبێت."
ئەم هەنگاوەی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەم دێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان کارئاسانی بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەی رۆتینی کارگێڕی و ئەنجامدانی کارەکان لە کەمترین ماوەدا.
