هیند.. گه‌نجێك نزیكه‌ی 80 دراوی ئاسن و پارچه موگناتیسی به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی قوت داوه

K24 - هەولێر:
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هیند به ناچاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان بۆ گه‌نجێك كردووه كه به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی ژماره‌یه‌ك دراوی ئاسن و موگناتیسی قوت داوه.
میدیا هیندییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پزیشکانی نەخۆشخانەی "سێر گەنگا رام" لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، ناچاربوون نەشتەرگەری بۆ گه‌نجێك ئه‌نجام بده‌ن كه 39 دراوی ئاسن و 37 پارچه موگناتیسی قوت دابوو به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی.
پزیشكان روونیان كردووه‌ته‌وه گه‌نجه‌كه پێی وابووه به قوتدانی ئه‌و دراو و موگناتیسانه ماسولكه‌كانی به‌هێز ده‌بێت به‌تایبه‌ت به پاساوی بوونی مادده‌ی زینك له هه‌ردوو كانزاكه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، قوتدانی ئه‌و بڕه دراو و كانزایه بووەته هۆی گیرانی ڕیخۆڵەكانی ئەو گەنجە. ده‌شڵێن گه‌نجه‌كه بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ به‌رده‌وام به‌ده‌ست ڕشانەوە و ئازاری سکییەوە ناڵاندوویه‌تی.
پزیشكان گوتووشیانه گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه و رۆژانه نزیكه‌ی دوو دراوی ئاسن و پارچه موگناتیسێكی خواردووه. باسیان له‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا دیار نییه ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه یاخود نا.