هەولێر بۆ رووبەڕبوونەوەی كەرخ 3 ئەستێرەی لەدەست دا

گرتەیەك لە یاریی حدود و هەولێر لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 2023 ـ 2024 یاریگەی ئەحمەد رازی 4 ئاداری 2024
گرتەیەك لە یاریی حدود و هەولێر لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 2023 ـ 2024 یاریگەی ئەحمەد رازی 4 ئاداری 2024

لە قۆناغی 16ـی جامی عێراق، یانەی هەولێر بۆ رووبەڕبوونەوەی كەرخ سەردانی بەغدای كردووە، لەم یارییە هەولێر بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی 3 یاریزانی بێبەش دەبێت.
لە قۆناغی 16ـی جامی عێراق، رۆژی پێنجشەممە لە كاتژمێر 14:30، یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی ئەحمەد رازی دەبێتە میوانی یانەی كەرخ.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری یانەی هەولێر بۆ ئەم یارییە لە تواناكانی 3 ئەستێرەی كاریگەری بێبەش دەبێت كە پێكهاتوون لە (ئاكام هاشم، رەوا یووسف و محەمەد قاسم).
هەولێر پێشتر لە جامی عێراق دووجاری دیكە رووبەڕووی قاسم بووەتەوە، هەردوو جارەكەش هەولێر دۆڕاوە، بەرگزەردەكانی قەڵاومنارە دەیانەوێت بەم بردنەوە لەم یارییە تۆڵەی خۆیان بكەنەوە و ئەنجامە خراپەكانی ئەم دواییەی یانەكەش لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لەبیری هاندەرانیان ببەنەوە، بەوپێیەی هەولێر لە دوایین 4 یاری لە خولی ئەستێرەی خولی ئەستێرەكانی عێراق تەنیا یەك یاریی بردووەتەوە.

.
.

 

Fly Erbil Advertisment