گوهدار شێخۆ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە فەرماندە مەنسور بارزانی

فەرماندە مەنسور بارزانی و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
فەرماندە مەنسور بارزانی و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

K24 – هەولێر:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازی لە فەرماندە مەنسور بارزانی کرد، هاوکات سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی زاخۆ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31ـی ئاداری 2024) گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازی لە فەرماندە مەنسور بارزانی کرد.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، فەرماندە مەنسور بارزانی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە خەڵکی زاخۆ.

لە بەرامبەردا گوهدار شێخۆ، سوپاسی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە بەرامبەر ئەو هاوکارییەی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی زاخۆیان کردووە و قەرەبووی هاووڵاتییانیان کردوونەتەوە.

لە کۆتاییەکەیدا وەک وەفا و رێزگرتنێک لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبوونی فەرماندە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەڵاتی ڕێزلێنان و وێنەی پردی دەلالی بەخشییە مەنسور بارزانی.

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە (19ـی ئاداری 2024) شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگاکانی دهۆک و زاخۆ بوو، بەهۆی بارانەوە لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارانە لافاو هەستا و ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە ڕێگەکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.

راستەوخۆ دوای کارەساتە سرووشتییەکەش فەرماندە مەنسور بارزانی لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی دهۆک و زاخۆی بەسەرکردەوە و بە کوردستان24ـی راگەیاند، "هاتووم بۆ ئەوەی راسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێ بکەم و، کەمتر لە 48 کاتژمێر سەرجەم زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە".

Fly Erbil Advertisment