ڕێژەی قەرەباڵغی لە زیندانەکانی عێراق گەیشتووەتە سەدا 300

K24 - هەولێر
پرسی قه‌ره‌باڵغی له ڕاده‌به‌ده‌ری زیندانییه‌كانی عێراق، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و عێراقییه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤی هێناوه‌تە دەنگ و داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی خێرا به دۆخی زیندانییه‌كان و به‌ندینخانه‌كاندا بكرێت.
دۆسییەی زۆریی ڕێژه‌ی زیندانییان له گرتووخانه‌كانی عێراق و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی عێراق كراون، حكوومه‌تی ناچار كرد به‌ڵێنی چاره‌ی كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی زیندانییه‌كان بدات؛ كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، ڕێژەی قەرەباڵغیی لە زیندانەکانیدا گەیشتووەتە 300% ئه‌مه‌ش وایكردووه کۆنترۆڵکردنی هەموو ئەو ژمارانە ئاسان نه‌بێت.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌ندكراوان له زیندانه‌كاندا، وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕایگه‌یاندووه، دوای جه‌ژنی قوربان به‌ندیخانه‌ی چاكسازی ناسرییه 2 هه‌زار و به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی عه‌مماره به توانای 2 هه‌زار به‌ندكراو ده‌كرێنه‌وه، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی زیندانی چەمچەماڵ کە 3 هەزار زیندانی تێدایه، هه‌روه‌ها نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی لە زیندانی ئەبوغرێب كه 7 هەزار زیندانی هه‌یه. به‌م هه‌نگاوانه هەوڵدەدەن ڕێژەی قەرەباڵغی زیندانەکان بۆ 200% کەم بکەنەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی داد، كار له‌سه‌ر دروستكردنی شاری چاكسازی له دیوانییه ده‌كه‌ن، دواتر له به‌سره و كه‌ركووكیش پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 7 هه‌زار دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت، ئه‌م زیندانه توانای وه‌رگرتنی 50 هه‌زار به‌ندكراوی ده‌بێت، كه له‌ناویدا دادگا، بنكه‌ی پۆلیس و نه‌خۆشخانه، وۆركشۆپ و كارگه هه‌یه.
هه‌وڵه‌كانی حکوومەتی عێراق له كاتێكدایه، ساڵانێكی دوور و درێژه به‌ندیخانكانی عێراق به‌ده‌ست پشتگوێخستن و نه‌بوونی چاودێریی لایه‌نه حكوومییه‌كان و به‌رپرسانی مافی مرۆڤه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان كۆنترۆڵی به‌ندینخانه‌كانیان كردووه، كه به‌گوێره‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له به‌ندینخانه‌كان پێشێلكاری و له‌سێداره‌دانی ڕانه‌گه‌یه‌نراو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ئامارێکی فەرمی نییە، بەڵام گریمانه هه‌یه نزیکەی 100 هەزار زیندانی لە زیندانی وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ و بەرگری، دەزگای هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بەردەوام قسە لەسەر ژماره‌یه‌ك زیندانی نهێنیش ده‌كرێت كه هەزاران دەستگیرکراوی تێدان.