ئه‌ژی چه‌تۆ: دوای خۆرگیران، مانگ نوێ ده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
فه‌له‌كناسێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و خۆرگیرانه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر كه له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ڕوو ده‌دات، دیارده‌یه‌كی ئاساییه؛ ده‌شڵێت، له دوای خۆرگیران، مانگ نوێ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024) ئه‌ژی چه‌تۆ، فه‌له‌كناسی كورد و سه‌رۆكی ڕێكخراوی فه‌له‌كناسیی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی سروشتی كاتێك مانگ دەکەوێتە نێوان زه‌وی و خۆر، خۆرگیران ڕوو ده‌گات. گوتیشی، زۆر جار له كۆتایی مانگدا خۆرگیران ڕوو ده‌دات، چونكه ئه‌و كات مانگ له شوێنی خۆی جووڵاوه و كه‌وتووه‌ته نێوان زه‌وی و خۆر و تیشكی خۆر ده‌گرێت و خۆرگیرانه‌كه ڕوو ده‌دات و له دوای خۆرگیرانه‌كه‌یش مانگ نوێ ده‌بێته‌وه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه مانگ ئێسته به (محاق) ناسراوه و ئه‌و كاته‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان زه‌وی و خۆر و پشتی مانگی ده‌كه‌وێته ڕووی زه‌وی.
ئه‌ژی چه‌تۆ له لایه‌كی دیكه له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، ئه‌و خۆرگیرانه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ڕوو ده‌دات، دیارده‌یه‌كی ئاساییه.
ئه‌ژی چه‌تۆ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، خۆرگیرانه‌كه به كاتی هه‌ولێر له كاتژمێر 6:42 و به كاتی شارێكی وه‌ك داڵاس له ویلایه‌تی تیكساس له كاتژمێر 12:23ـی نیوه‌ڕۆ ڕوو ده‌دات.
ئه‌ژی چه‌تۆ ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، درێژترین ماوه‌ی خۆرگیران له‌و ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات كه سێبه‌ری مانگی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بریتییه له 4 خوله‌ك و 27 چركه.
ئه‌ژی چه‌تۆ گوتیشی، كاتژمێر 11:52ـی نیوه‌شه‌و به كاتی هه‌ولێر كه ده‌كاته 3:02 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ به كاتی داڵاس، دیارده‌ی خۆرگیران به ته‌واوه‌تی كۆتایی پێ دێت. ڕوونیشی كرده‌وه، ماوه‌ی خۆرگیرانه‌كه له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو كۆتایی، پێنج كاتژمێر و یه‌ك چركه ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و فه‌له‌كناسه كورده، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له تاریكداهاتنی دنیا ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، دوورن له ڕاستی و پڕوپاگه‌نده‌ی نازانستی و نالۆجیكین.
ڕۆژی 31ـی ئاداری 2024، ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی 8ـی مانگی نیسان خۆرگیرانی ته‌واو له به‌شێك له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكوور ڕووبدات، ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌نه‌دا (ناوچه‌ی نیاگارا) باری نائاساییان ڕاگه‌یاند، به‌و ئامانجه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ نزیك و ده‌وروبه‌ری تاڤگه‌كانی نیاگارا بێن و ئه‌و دیارده ده‌گمه‌ن و مێژووییه سه‌رنجڕاكێشه ببینن.
جیم برادڵی، سەرۆکی شارەوانیی نیاگارا ڕایگه‌یاندبوو، ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی بۆ به‌رگرتنه له دروستبوونی هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی ئاماژەی به‌وه‌یش كردبوو، خۆرگیرانی ته‌واو به تاڤگه‌كانی نیاگارا له‌سه‌ر سنووری كه‌نه‌دا و پاشان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێت، بۆ ئه‌مه هۆتێل و خانووه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه پڕ بوونه له گه‌شتیار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده سه‌رنجڕاكێشه ببینن.
پێشبینی ده‌كرێ له‌و ڕۆژه‌دا یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاماده‌ی بینینی ئه‌و دیارده سروشتییه ببن، له كاتێكدا ساڵانه 14 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی تاڤگه‌كانی نیاگارا ده‌كه‌ن. ڕۆژی 8ـی مانگ، ته‌واوی ڕێگه‌وبانه‌كانی ده‌وروبه‌ری تاڤگه‌كانی نیاگارا داده‌خرێن.