گۆهدار شێخۆ: داوا دەکەم پاکوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەکان بپارێزن  

K24 - هەولێر

سەرپەرشتیاری ئیدرارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەم کاتێک دەچنە گەشت و سەیران زیاتر گرنگی بەو شوێنانە بدەن و خاوێنی ناوچەکە بپارێزن.

گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدرارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەم کاتێک دەچنە گەشت و سەیران زیاتر گرنگی بەو شوێنانە بدەن و خاوێنی ناوچەکە بپارێزن.

گوتیشی: داوای من ئەم جارە لە دایکان و خوشکانە، کە ئەرکی وان قورسترە لە ئێمە، داوایان لێدەکەم کە دێنە سەیران گرنگی بە پاک و خاوێنی ئەو شوێنە بدەن کە گەشت و سەیرانی بۆ دەکەن، بۆیە دوایان لێدەکەم بەو ئەرکە هەڵسن کاتێک دەچنە سەیران چ لەناو شار بێت یان لەدەرەوەی شار. خاوێنکردنەوەی شارەکەیان لەبەرچاو بگرن.

دەشڵێت: فەرمانگەی ژینگە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەڵمەتی پاککردنەوە و ڕاگرتنی ژینگەی سنووری ئیدراەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت ئێمە ژینگەی خۆمان بپارێزین و بە پاکی ڕایبگرین.

Fly Erbil Advertisment